حەمید عوسمان – لە دڵ دەرکەم
ڵەدڵ
تێکست: سلام مستەفا
ئاواز: کەمال محەمەد
لە دڵ دەرکەم ئەو پەیمانەی
کە بە کوێری بەتۆم دابوو
گەرچی جوانترین بەهاربو
کەچی دڕکی لەسەر نابو
ئەبێ ئەو شوێنەی پێکەوە
تیاتێپەڕین بەئاسانی……
بەرگی ڕەشی بەبەرداکەم
بشێوێنێ هەراسانی……
پەیمانێکم بەتۆ دابو……
خوا شاهید بو لەسەر پاکی
وەفای تۆش گەردەلولێبو
لەناو بیابانی ناپاکی……
لە دڵ دەرکەم ئەو پەیمانەی
کە بە کوێری بەتۆم دابوو
گەرچی جوانترین بەهاربو
کەچی دڕکی لەسەر نابو