شێرکۆ تالیب – پرسیار
پرسیار
ووتنی: شێرکۆ تالیب
تێکست: کامران موکری
میلۆدی: شێرکۆ تالیب
میوزك/میکس/ماستەرینگ : دانا ئسماعیل
بەژنی تۆیە یان بەژنی ڤینۆس ئەی فریشتە شەنترە
خۆنچە تەنتر یا دەمی تۆ یا دڵی من تەنترە
چاوی کاڵی پڕ لە ووشەت یان گەلاوێژ گەشترە
خاڵی گۆنای ناسکت یان بەختەکەی من ڕەشترە
عیشقی من یان گیانی ساوا یا فریشتەت پاکترە
ژینی جیای یان خو مردن کامیان لە کامیان جاکترە
چاوی کاڵی پڕ لە ووشەت یان گەلاوێژ گەشترە
خاڵی گۆنای ناسکت یان بەختەکەی من ڕەشترە
التعليقات مغلقة.