Sarbaj Jamal / Tipi Baban 1986 – Sozakam

Sarbaz Jamal

سەرباز جەمال – تیپی بابان ١٩٨٦ – سۆزەکەم

سۆزەکەم
ووتنی: سەرباز جەمال

تیپی مۆسیقای بابان

سۆزەکەم بۆچی بە جارێك بویتە مایەی ژانی دڵ
بویت بە مایەی شەو نەخونی و ئاگری خەرمانی دڵ

چاوەکانت دوو بەهار بوون پڕ لە وێنەی شۆخ و شەنگ
وا بە جارێك بوونە پاییز بۆ گەڵا رێزانی دڵ

خاوەنی هیچ نیم ئەزانی بێ لە سەر چاوەی عەشق
بۆچی ناییەت پێت ببەخشم دەوڵەت و سامانی دڵ

من ئەوەندەم باسی تۆ کرد و سنووری دەڕبڕی
بوو بە کۆت و خستە ئەستۆی عەشقی بێ تاوانی دڵ

خۆزگە ئەمزانی بەرامبەر خۆشەویتی چی هەیە
دەربرینی هەستی گیانی یا رەوای فەوتانی دڵ

 

https://www.youtube.com/watch?v=Ip9N74jyfvs

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.