جەزای خەیات – بێ شەرت بێ وەفا
بێ شەرت بێ وەفا
وتنی: جەزا عەبدوڵا
بێ شەرت بێ وەفا کوا مەیلی پارت
کوانێ ئێشارەی دەورەی حەسارت
ئای بە لەرزانەکەی گیان بە لەرزانکەی
یار بە چی منی کوشتوە یار بە لەنجەو لارەکەی
چنارو لاولاو سەریان نەمامە
من بۆ کێ دەگریم کێ بە تەمامە
ئای بە لەرزانەکەی گیان بە لەرزانکەی
یار بە چی منی کوشتوە یار بە لەنجەو لارەکەی
شێتان شێت ئەبن دەچنە میری سوور
خۆ من شێتی تۆم بە خواو بە رەسوول
ئای بە لەرزانەکەی گیان بە لەرزانکەی
یار بە چی منی کوشتوە یار بە لەنجەو لارەکەی
هەناسەی ساردم دڵ بریندارم
شیتی یەکێکم زۆر بۆی عەوداڵم
ئای بە لەرزانەکەی گیان بە لەرزانکەی
یار بە چی منی کوشتوە یار بە لەنجەو لارەکەی
التعليقات مغلقة.