Dashti Xalid – Yari Mn

دەشتی خالید

دەشتی خالید – یاری من

یاری من
وتنی: دەشتی خالید

یاری من و یاری من
یاری من چەندە جوانە
هەر بۆ خۆشی دەزانێ
حاڵم بۆی پەرێشانە

لەگەڵ سوورایی دەمەو ئێوارە
کە شار هێلانەی مەلی ئازارە
دەروون بۆ مەیلی تەنیا دیدارێ
هەوری خەیاڵی ورد ورد ئەبارێ

لەگەڵ بارینی هەر نەمەیەکدا
ئەلبوومی یادت راپێچێ ڕاکا
بەرەو هەواری ئەوینی جاران
کە ڕەنگینتر بوو لە کامەی باران

ئیتر شەوانە کێ گوێم بۆ شل کا
وانەی ئازارم یەك یەك لەبەر کا
دەسا ماڵ ئاوا رۆشنایی دیدەم
ئەگەرچی بێ تۆ دۆزەخە جێگەم

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.