Kawyar – Mn Har Tom Bbe

Kawyar

کەویار – من ھەر تۆم ببێ

گۆرانی : من ھەر تۆم ببێ
ووتنێ : کەویار
ھۆنراوەی : عبد سراجدین

من هەر تۆم ببێ هیچی دیم ناوێ
دوور لە تۆ واتا ناسراوم تاوێ
خۆشەویستی تۆم ئەی گیان، لێم بووەتە داوێ
دەست بەردارت نیم گیانە، باسی پێ ناوێ
ئای، ئای، ئای، ئای

با نابینا بێ گیانە، نەتبینێ چاوم

یاری هاوخوێنی خۆمم خۆش ئەوێ
هەر کە نایەوێ، یاخوا نەسرەوێ
نەژادی کاوەم، ئەی هەی، هەم لە پێ ناوێ
بولبولی ئێرەم گیانە، گوڵی خۆم ئەوێ
ئای، ئای، ئای، ئای

توخوا گیانی خۆت ئەمان، بۆ منت ناوێ؟
توخوا گیانی خۆت ئەمان، تۆ منت ناوێ

ئەزانی جوانی، گەشی، شیرینی
ناسکی، نەرمی، تەڕی، ڕەنگینی
بەفیزی کاتێ، خۆت، خۆت وا ئەبینی
لە زۆرزانیتە گیانە، کەمم ئەدوێنی
ئای، ئای، ئای، ئای

ئاشکرای ناکەی، ناکەی، چۆن منت ناوێ؟

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.