ناسر ڕەزازی – دیسان بارانە
دیسان بارانە
وتنی: ناسر ڕەزازی
هۆنراوە: ناسر ڕەزازی- فولکلۆر
دیسان بـــــارانە نــــــم نــــــم دایداوە
گوڵ بە گشت جۆرێ خەرمانەی داوە
تەنیا گـــــوڵی من مـــــات و شێواوە
هەر من ئاوارەی کێو و هەردانم
وێڵ و دەربەدەر، دڵ پەرێشانم
هەر من بە دوو چاو فرمێسك ئەپێوم
پڕ بە دڵ ئەگریم، بۆ دڵەی پەشێوم
دیسان بـــــارانە نـــــم نــــــم دایداوە
گوڵ بە گشت جۆرێ خەرمانەی داوە
تەنیا گـــــوڵی من مـــــات و شێواوە
هەر مـــــن هاودەمی تەنیایی شەوم بێ
خۆراک و خەو ساتێ ناسرەوم
هەر من لە دووریت فرمێسک ئەڕێژم
لەگەڵ یادی تـــــــۆ ناسۆر ئەچێژم
دیسان بـــارانە نـــــــم نــــم دایداوە
گوڵ بە گشت جۆرێ خەرمانەی داوە
تەنیا گـــــوڵی من مـــــات و شێواوە
التعليقات مغلقة.