Frmesk – Arazuy Friin

فرمێسك

فرمێسك – ئارەزووی فڕین

گۆرانی : ئارەزووی فڕین
‎ووتنی : فرمێسك
‎ھۆنراوەی : مامۆستا ھێمن
‎ساڵی دەرچوون : ٢٠١٨
‎ئەلبوومی : ئارەزووی فڕین

‎ژین بە یەخسیری و دیلی بێ کەڵکە
‎بۆیە لە مێژە لە ژینم تێرم
‎گوزەران بۆ من لە ناو ئەم خەڵکە

‎سەختە، ناخۆشە، چۆنی ڕابوێرم
‎هێزم لێ بڕا تاکەی دەربەرم
‎لە ناو مەینەت و دەردی سەرزەمین
‎ئەوە بەینێکە کەوتۆتە سەرم

‎بیری ئازادی و ئارەزوی فڕین
‎بەڵام گیانەکەم نیمە باڵ و پەڕ
‎کە بفڕم، بڕۆم، خۆم بدەم نەجات
‎بچمە شوێنێکی لێی نەبێ بەدفەڕ

‎لە باوەش بگرم نەوبوکی ئاوات
‎ئەی سروە باکەی بەیانی! وەرە
‎بە شنەشن و پشوی خۆت توندکە
‎لەسەر ئەو دنیا نەویەم لابەرە

‎هەتا دەتوانی ئەمن بڵندکە
‎نانا هەورە ڕەش! ئەوڕۆ نەوی بە
‎لەو بەرزانە وەرە بەرەو خوار
‎کەم کەمە وەرە ڕێکی زەوی بە

‎لەسەر پشتی خۆت ئەمن بکە سوار
‎ئەوجار هەستەوە بڕۆ بەرەو ژوور
‎مەوەستە هەتا تیشکی ئاسمان
‎بم بەرە نزیك ئاسۆی جوان و سوور
‎نەجاتم بدە لە کاولی خەمان

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.