Awat Bokani – Daya Gyan

Awat Bokani

ئاوات بۆکانی – دایە گیان

گۆرانی : دایە گیان
ووتنی : ئاوات بۆکانی
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٦

دایە گیان بەسەر گڵکۆت
ڕۆڵەی خۆتم بناسەوە
ڕێبوارێکم سەر لێ شێواو
ماڵ غەریبم بەو باسەوە
لەو کاتەی تۆ بەجێت ھێشتووم
دڵ بە ئاوات و تاسەوە

سۆزی باوەشی تۆ دایە
قەتم لەبیر ناچێتەوە
چاوەڕوانم دەناڵێنم بۆت
کەینێ دایە گیان دێتەوە
چاوەڕوانم چاو بە گریان
کەینێ دایە گیان دێتەوە

وا فرمێسکم شەپۆل ئەدا
بۆ کەناری دیداری تۆ
وا فرمێسکم شەپۆل ئەدا
بۆ دەریا و بۆ کەناری تۆ
شەو چاوانم زوو لێک ئەنێم
تاکو بێمە دیداری تۆ

دایە گیان بەسەر گڵکۆت
ڕۆڵەی خۆتم بناسەوە
ڕێبوارێکم سەر لێ شێواو
دڵ بێ ئارام بە تاسەوە
ڕێبوارێکم سەر لێ شێواو
دڵ بێ ئارام بە تاسەوە

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.