Frmesk – Daya

Frmesk

فرمێسك – دایە

گۆرانی : دایە
ووتنی : فرمێسك
ھۆنراوەی : ڕێبواری دەلاك
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٨
ئەلبوومی : ئارەزووی فڕین

دایە گیان بۆنی ھەناسەکەی تۆ
لە گوڵی بەھار خۆشترە لەلام
دایە گیان تەنیا خۆشەویستی تۆ
بۆم باس ناکرێ ئەفسانەیە لەلام

دایە گیان بۆنی ھەناسەکەی تۆ
لە گوڵی بەھار خۆشترە لەلام
دایە گیان تەنیا خۆشەویستی تۆ
بۆم باس ناکرێ ئەفسانەیە لەلام

تۆ زۆر پیرۆزی لەلای من دایە
بەھەشت وا لەژێر پێیەکانتایە
ڕوخسار و سیمات وەکو مانگ وایە
گوڵی نێرگزیش بە جوانیت نایە

ڕۆژگارم شەوە خۆر تێی ھەڵنایا
دنیا خامۆشە بەبێ تۆ دایە
ڕێ بزر ئەکەم جێ پێت نەمێنێ
ھەموو دەم یادت من ئەھەژێنێ

دایە ھەمیشە تۆ وای لە یادما
وەکو خوێن ئەڕۆی بەناو دەمارما
بە خۆشەویستی منت پێگەیاند
سەدان شەو خەوت لە چاوت تۆراند

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.