هەردی سەلامی – من ئامادەم
من ئامادەم
وتنی: هەردی سەلامی
تێکستی و میلۆدی: هەردی سەلامی
خوایە هەرچی خەمێك بۆ ئــەو بــڕیار وایە بێتە پێــشێ
من ئـامادەم بابۆ من بێت ئەو هیچ کات دڵــی نەئێشێ
ئــەو بــۆ من هەموو دونیـــایە خــۆشی من لەگەڵ ئـــەو دایە
گـــەر ئەو نەبێ بۆ بمـــێنم … منیــش نەمێــــنم خــودایە
بــووی بە ڕونــاکی ژیــانم، خۆشی دڵــم هـــێزی گــیانـم
تــۆی هــەموو گـریانەکانم هـەر تــۆی پێکەنینەکانم
ئەی خۆشترین خەون و خەیاڵ باوەشمت بـۆ ئەکەم بە ماڵ
ڕۆژێك هەر دێت بـەتۆ بگەم کۆتــایی بێت ژیــانی تــاڵ
التعليقات مغلقة.