Homar Dzai – Xwaya Abet Esta

Homar Dzai

هۆمەر دزەیی – خوایە ئەبێ ئێستا

خوایە ئەبێ ئێستا
وتنی: هۆمەر دزەیی
خوایە ئەبێ ئێـستا کێ ماچی بکا؟
ﺧﻮﺍیە ئەبێ ئێستا کێ بۆنی بکا؟
ﺧــﻮﺍﯾە ئەبێ ئێستا کێ بگوێنی
ئەو کاڵە مەمکانەی هی من بوون دوێنێ!
خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیگەوزێنێ
پەنجە بە ناو قژیا ئەگێرڕڕڕڕڕڕڕێنێ
لێوی لە لێوی گەرمی ئەخشێنێ
دوگمەی سوخمەی یەك یەك لێك ئەترازێنێ
خۆزگەم بەو کەسەی که ئەیوڕووژێنێ
ﺩەﺳﺖ بەو ڕانە نەرمانەی دا دێنێ
ڕﺍﺯﯼ ﺩﻝ بە گوێدا ئەچرپێنێ
ﺋﺎخۆ ئەبێ ئێستا کێ پێی شاد بێ؟
ﺋﺎخۆ ئەبێ ئێستا منی لە یاد بێ؟
ﯾﺎﺩﯼ دێرین بیباتەوە دوێنێ؟

ﺩەﺭﺩﯼ ﺩڵ ﮔﺮﺍنە، بێدەرمانه
ئاخر ئەوەیە ,دەست لێکبەردانە
ﺩنیا هەروا بووە و هەر واش ئەمێنێ
بەختەوەری تا سەر بۆ کەس نامێنێ!

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.