Tahir Tofiq – Shirin Bahara

Tahir Tofiq

تاهیر تۆفیق – شیرین بەهارە

شیرین بەهارە
وتنی: تاهیر تۆفیق

هۆنراوەی: یبراهیم ئه‌حمه‌د

شیرین بەهارە، بەهاری شادان
بێ بەهرەن لەژین، گەل ناموردان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشیی
گشتی پیرۆزی گەردن ئازادان

شیرین ئەزانم کە تۆش زاماری
وەك من عەوداڵی خونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەکە، هیوای من هەزار
من بێزار نەبم، تۆ بۆ بێزاری؟

مەژی بۆ مردن، بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی، تا نەکەی زیان!
لە زڕەی زنجیر، دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە نەوەك بۆ گیان

بێ دابنیشین جە بن هەناران
کۆڕێ ببەستین چون مەی گوساران
با ساتێ ناوی لە ناوا نەبێ
مەرگی جوانان، ناڵەی هەژاران

بێ دابنیشین جە بن داری بەی
نەختێ بنۆشین جە خۆشاوی مەی
ئینجا بزانە، کامیان جوانن
بەی ڕەنگی گەردن، مەی ڕەنگی گۆنەی!

بێ با بۆت بکەم باسی جوانیم
رۆژانی بەرخیم ،شەوانی شوانیم
وەفای ئازیز بووم شوان کارەی شادی
ژیام  بە خۆشی هەتا توانیــــــم

ژیان سەردەمێ بە کیف و خۆشی
بەشادی کرێن بە خەم فرۆشی
تاکو پێم کرا شەرابم نۆشی
هەتا توانیم روومەتم مژی

ئەوساکە چوومە ڕیزی دڵداران
پێی وتم سەردار، هۆزی هەژاران
بێ دابنیشین جە پای دیواران
زنجیر لەگەردن، چوون گوناهکاران

شیرین هەتاکەی دووریی بچێژم؟
فرمێسکی خوێنین، تا کەی بڕێژم؟
تاکەی لە گۆشەی دڵی زارمدا
خونچەی جوانی و گەنجی بنێژم؟

بێ دابنیشین، دیدە پڕ ئەسرین
تۆ بگری بۆ خۆت، منیش بۆ شیرین
وا بەهاریش هات، کەژ و کۆ ڕەنگین
دڵەی عالەم شاد، دڵ خۆمان غەمگین

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.