Shawkat Rashid – Qurbani Chawi Kalt Bm

Shawkat Rashid

شەوکەت ڕەشید – قوربانی چاوی کاڵت بم

قوربانی چاوی کاڵت بم
وتنی: شەوکەت ڕەشید

قـــوربانی چــــاوی کاڵت بـــم
قـــوربانی لێــوی ئاڵێــت بــــم
سەپانــی قــــژی خــــاوت بم
فیــدای سنگ و مەمـــانت بم
قـــوربان قـــوربان قـوربانت بم

یەکـــەم جـار بوو کە تۆم بینی
گڕی جــوانی هـــات بۆم تینی
لـــەو رۆژەوە لـــەدوات وێڵــــم
بەچـــاو رێگای تــۆ ئەکێڵـــــــم
قـــوربان قـــوربان قـوربانت بم

هــۆش و بیرت گلێ سەندم
بەدوای جـــوانی تـــۆ بەنـدم
ئـــــاگـــرێکە لــــە دڵــــــدایە
بەهیچ جـــۆرێك لــە بن نایە

بەگــــۆرانی بــە دڵ بـــــادەم
من هـــۆنراوت پیا هەڵــئەدەم
دێری دێری ئەیکەم بە گۆرانی
ستایشە بۆ خـــوای جــــوانی

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.