Tahir Tofiq – Ay Mutribi Harifan

Tahir Tofiq

تاهیر تۆفیق – ئەی موتربی حەریفان

ئەی موتربی حەریفان
وتنی: تاهیر تۆفیق

هۆنراوەی :صافی هیرانی

لە گوڵێ لە سوورە گوڵێ، لەنارنجێ لە تورنجێ
لە لێمۆیە ماڵە من ماڵە بابی منە ئەی هاوار
وەی با شەرعی خۆیان دەبردەوە کن پیرە شەو بایە
پیرە شەو بایە ماڵ وێران دەڵێ ئەگەر منت بزانم
چ حەرفانیك دەبوم موشتاقمە ئەمن بۆ خاڵەی نیگات
کە ئەوەتانێ لە سورەتی لەیلایە ئایی لەمن وای

ئۆف، ئاخ ئەمن ناوێرم دەنگ و صەدایەك غەرێبێ ماڵ وێرانی خۆم هەڵهینم
لەترسی بەژنەکەو بڵندو چاوێ بەڵەك بێتەوە مەترس و هاوار غافڵەتە
ئەی ئەمان ئەی ئەمان ئەی ئەمان ئەی ئەمان ئەی ئەمان ئاخ لە بۆت با نەمێنم
کورد ئەلێ ممکێ و بابان وێرانێ لە بۆ من بمێنی
وەی بەوان فنجان و فەخفوری کەوەتانی لە هەموو جێگایەکا
پێی دەخۆنە قاوە لە گەڵ هەرامە شەربەتە ئای ئای ئای لەمن وای

ئەی موتربی حەریفان دەستکە بە نەغمە خوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی

بەزمت شیفایە سادەی بۆم لێدە بەربوت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانی

بۆم لێدە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا ودەوودە
بۆ کوێریێ  حەسوودە ئەم سیڕڕە با نەزانێ

موتریب بە سازو نەی بێ ساقی و جامێ مەی بێ
تا عاجزیمە تەی بێ روو کەینە شادەمانی

بەزم و هەوایی تۆیە کەیف و سەفایی تۆیە
دەنگ و سەدایی تۆیە بۆ عەیشی جاویدانی

ساقی لە دڵ حەزەر کە چارەم لە دەردی سەرکە
جارێکی یەك نەزەر کە بۆ (صافی) ی هێرانی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.