Naser Razazi – Hawar Ey Hawar

ناسری ڕەزازی

ناصری ڕەزازی – هاوار ئەی هاوار

هاوار ئەی هاوار
وتنی: ناصری رەزازی

ئەوە بەهارە گوڵ سەر دەر تێرێ
بەڵام گوڵی من بە خاك ئەسپێرێ
هاوار ئەی هاوار هاوار ڕەنجەڕۆم
کێ ئاگادارە هاوار لە جەرگی بەسۆم

نەمامێکم نا وەی ڕۆ بە لێو چەمەوە
نەمام هاتە بەر وەی ڕۆ لێمیان سەندەوە
هاوار ئەی هاوار هاوار ڕەنجەڕۆم
کێ ئاگادارە هاوار لە جەرگی بەسۆم

نەمامێکم نا وەی ڕۆ نەمام بەر بێرێ
نەمزانی نەمام وەی وەی ڕیشەم دەر تێرێ
هاوار ئەی هاوار هاوار بێ هانام
جەرگ سووتان ڕیشەی وەی ڕۆ لە بن دەرهێنام

Print Friendly, PDF & Email