ناصری ڕەزازی – سەردەمێك بوو
نیــــــــــاز
وتنی: ناصری رەزازی
هۆنراوەی: گۆران
ســــەردەمێك بوو بێ نەغمە بوو بــاغچەی ژیانم
بــێ ورتە بوو نـــــــــــاو هـــێـــلانەی بولبولەکانم
لەرەی دەنگی شــــــادمانی و نەشئەم خنکابوو
شـەپۆلی بای بەرەو جۆشم مەنگ ڕاوەستـــابوو
نــــائومێد بــــووم وامـزانی دەردێکە کــــــــاری
بەرەو پیری چــــووم هێنایە دیـــــــاریی ئیجگاری
چاوەڕوان بووم ساکەی گەردون گەردونی بێباك
جــــانەوەری گــــۆڕ هـــــان ئەدا بمکەنە خۆراك
بــــــەڵام ئەی یار یاری نازدار شـــۆڕەژنی شۆخ
بەلێوی ئاڵ بە چاوی ڕەش چاوی ڕەشی تــــۆخ
بـــــەم جــــوانیــانە کە زینەتی بەهەشتی دنیا
بـــەم جوانیانە کەلـــە تۆدان هەمـــــوویان تەنیا
لـــەو رۆژەوە دیومە سێـــحری زەردە خەنەی تۆ
دنیــــای دەروون مەلــــەکانی هــــــاتوونەوە گۆ
سهرچاوهکهی عومـــــری جوانیم هاتۆتەوە کوڵ
باغچەی ژینــــم پــڕ بۆتەوە لــە نەمامی گـــــوڵ
التعليقات مغلقة.