Xelil Sediqi – Barhalbena

خەلیل سەدیقی

خه‌لیل سه‌دیقی – به‌رهه‌ڵبێنه

به‌رهه‌ڵبێنه
وتنی: خه‌لیل سه‌دیقی

توخودا دڵم مه‌شـکـێنه‌، تــــاوێ وه‌ره‌ بــــاوه‌شم
به‌ژنێ باریك لێم زیزه‌، ده‌تکێ فرمێسکی گه‌شم
له‌ دنیا خۆشـیم نــه‌دی، به‌دبه‌خت و چاره‌ ره‌شم
ده‌جا لێیده‌ به‌رهه‌ڵبێنه‌

به‌رهه‌ڵبێنه‌ و به‌رهه‌ڵبێنه، به‌رهه‌ڵبێنه‌ی خام هه‌لاوه‌
هـــــه‌ر ده‌رۆی و ده‌کراوه‌، گه‌لێکیش مـه‌منوونم بوو
به‌ دوو ماچ بۆم گرێ داوه‌، ده‌جـا لــێیده‌ به‌رهه‌ڵبێنه‌

ده‌چــمه‌ سه‌ری سوڵــتانی، شه‌ممۆیه‌ نایه‌مه‌وه‌
ده‌ست له‌ کێلان وه‌رده‌گرم، چلدانه‌ی ده‌گرمه‌وه‌
به‌ختی خۆم و چاو جوانێ، به‌ تاقی ده‌که‌مــه‌وه‌
ده‌جا لێیده‌ به‌رهه‌ڵبێنه‌

چــاوت ئــه‌ستـێره‌ی رۆژێ، وه‌ک مانگ گۆیژه‌ی کێشاوه‌
له‌ چاوی پیس به‌ دوور بی، شــــلکه‌ ریــحانه‌ی ســــــاوا
له‌ چاوی پیس به‌ دوور بی، شــــلکه‌ ریــحانه‌ی ســــــاوا
ده‌جا لـێـیده‌ به‌رهه‌ڵـبـێـنه‌

بــــه‌وه‌ی کـــه‌ بێ مـه‌کـــانه‌، غــــه‌ریبم لـــێـــره‌کانه‌
شێت و شه‌یدای چاو جوانێم، سه‌رتۆپی مــوکوریانه‌
شــێت و شـــه‌یدای لێو ئاڵێم، سـه‌رتۆپی کـوردستانه‌
ده‌جا لـێـیده‌ به‌رهه‌ڵـبـێـنه‌

چـــــه‌ندی لێ پـــارامه‌وه‌، ئــــاوڕی لێ نـــه‌دامـه‌وه‌
ئــه‌و ئاوڕه‌ی لێی دامه‌وه‌، که‌وتم و هه‌ڵـنه‌ستامـه‌وه‌
رێگام دوور بوو یارم دیت، دیتم ماندووم حــــه‌سا‌وه‌
ده‌جا لـێـیده‌ به‌رهه‌ڵـبـێـنه‌

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.