Hemin Husen – Halay Mn Bw

هێمن حسێن

هێمن حسێن – هەڵەی من بوو

هەڵەی من بو / نوێ ٢٠١٨
ئاوازو وتنی: هێمن حسێن

هەڵەی من بوو کە پێم نەزانی
خۆشەویستی وا دەمڕوخێنێ
لە ناو گێژاوی ژینــــم دەنــــێ
بەهـــــارم لـــــێ دەتۆرێنـــێ
تۆش وەکــــو من پەرێشــانیت
بـــــێ نــــزارو بێکەس دەژیـت

هەڵـــەی من بوو بـــاوەڕم کرد
بەسیحـــری ئەو چـــاوە جوانە
وام دەزانـــی تۆش وەکـــو من
گیرۆدەی … دیلـــی بەم ژانــە

هەڵەی من بوو کە پێـم نەزانی
خۆشەویستی ئەشك و گریانە
بە ئـــــازارو ژانــــی تەنیــــایـی
لــــە سینەمــــــدا ئـــاگر بارانە

تۆش وەکــــو من پەرێشـــانیت
لــە دەریـــاچەی خەمدا دەژیت
هەڵـــەی من بـــوو بـاوەڕم کرد
بەسیحـــری ئەو چــــاوە جوانە
وام دەزانــی تــۆش وەکــــو من
گیـــرۆدەی … دیلـــی بەم ژانە

 

 

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.