Hasan Zirak – Charoka Hawlerya

Hassan Zirak

حەسەن زیرەك –  چاروکە هەوليريه

 چاروكە هەوليريه
وتنی: حەسەن زیرەك
لە دووری تۆیە ڕەشپۆشم
مەست و خومار و سەرخۆشم
بە ماچت دێ فەرامۆشم
کۆڵوانەی بۆ گرێ دەدەم
چارۆکت بۆ گرێ دەدەم
کچێ ئەگەر دایکت ڕازی بێ
دەستێ لە مەمکت دەدەم!
وەڵا دەستێ لە مەمکت دەدەم!

 

لەدووری تۆیە بێ حاڵم
مەست وخۆمارو عەوداڵم
هیچ گەورێ نابینت حاڵم
چارەۆکەت هەوڵێریە
کۆڵوانەت هەولێریە
ئەوا دەچمە سەر ڕێ مەڕێ
بۆخۆم دەچمە سەر ڕێ مەڕێ
یارم شەنگە بێریە
دەڵێن ئەوڕۆ لەو باغێ نیە

ئەو چاوانەت میسلی بازن
مەست و خومار، پڕ لە نازن
برژانگت تیری سەربازن
چارۆکەکەی کۆڵی تۆم
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆم
عەترم پێیە و بۆم هێناوی
بە دیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردووە ماچی دەکەم
نێوان مەمکۆڵانی تۆ …
 
لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر
دەستێ نیزامی خۆڵبەسەر
لنگ یان دامێ دەستەو خەنجەر
چارۆکەی گازرە کۆڵوانەکەی گازرە
ناوێرم دوو قسەی پێ بڵێم
دایکی لەوێ حازرە
توندەی دەڵێی ئاگرە
 
چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەن بە نازی
بە کوشتنم ئاوات خوازی
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆم
چارۆکەکەی کۆڵی تۆم
عەترم پێیە بۆم هیناوەی
بەدیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردوە ماچی دەکەم
تەختی نێو چاوانی تۆ
 
ئەو چاوانەی هەڵیاندێنی
بەکل و درەمان دەیڕەنگێنی
بۆ لێم زیزی نامدوێنی
رۆژ نیە مردوم لێ نەمرێنی
چارۆکەی هەوڵێریە
کۆڵوانەی هەوڵێریە
ئەوا دەچمە سەر ڕێ مەڕی
بۆ خۆم دەچمە سەر ڕێ مەرێ
 
لە دووری تۆیە ڕەش پۆشـــم
مەستو خومارو سەرخۆشـــم
بە ماچت دێ فەرامۆشــــــم
چارۆکەت هەوڵێریە
کۆڵوانەت هەوڵێریە
ئەوا دەچمە سەر ڕێ مەڕی
بۆ خۆم دەچمە سەر ڕێ مەرێ
یارەکەم شەنگە بێریە
دەڵێن ئەورۆ لە باغێ نیە
 
 
تێبینی: ئەم گۆرانیە حەسەن زیرەك بەدوو تێکستی جیا وتویەتی، ئێمە تەنها یەکێکیمان داناوە. 
 

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.