حەمەی ماملێ – خزم و قه‌ومم به‌جێهێشت
خزم و قه‌ومم به‌جێهێشت
وتنی: ماملێ
خزم و قه‌ومم به‌جێهێشت، ئه‌ی هاوار، له دەستی شار وێرانی
وه‌دوای یارێ ده‌كه‌وم، نازه‌نین، ناكێشم په‌شیمانی
مردنم چاتره له‌وحاڵه نابێته زینده‌گانی
نازه‌نین نازه‌نینم بۆچی گۆڕای؟ گیان و رۆحی شیرینم
وه‌ك مه‌جنون كه‌وتمه كێوان، ئه‌ی هاوار، خۆزگه یارم ده‌گه‌ڵ با
ئه‌و ئاوره‌ی له منیش به‌ربوو، یاڕه‌بی به‌ڵكو له تۆش به‌ر ببا
چاوی ڕاستم له‌یلایه، رۆحی شیرینم ئینتیها
نازه‌نین نازه‌نینم بۆچی گۆڕای؟ گیان و رۆحی شیرینم
ئای ئای ئاخ مه‌لان وا بهلهنج ئه‌ده‌ن له ده‌ورم
مه‌گه‌ر قه‌له‌كان كه‌سم های ههڵكهنن قه‌برم…. ئه‌ی نازداره‌ی گیان
خۆزگه‌م ئای ئای به مه‌لان ههرشهو له ده‌ورێ
نه‌ك وه‌ك دڵی من، كه‌سم های، كۆسكهوتهی یارێ …. ئه‌ی نازداره‌ی گیان
ده‌ڵێ سوێندێكت بۆ بخۆم، ئه‌ی هاوار ،سوێندبه مزگه‌وتی واوات
ئه‌گه‌ر ببمه زهلیلێك، نازه‌نین، كوێربم له هه‌ردوو چاوان
شه‌رتبێ ده‌ستبه‌ردارت نیم، شه‌رته به شه‌رتی پیاوان….
نازه‌نین نازه‌نینم بۆچی گۆڕای؟ گیان و رۆحی شیرینم
به‌و سوێنده و به‌و ئایه‌ته ، ئه‌ی هاوار جوانه ئه‌و خاڵ و خه‌ته
موڵكی سابلاغی پێ بده‌ی ، جوانێ گیان ، هێشتا نیوه قیمه‌ته
خودا بۆخۆی ده‌یزانێ ، بۆ وویم جه‌رگم له‌ت له‌ته
نازه‌نین نازه‌نینم بۆچی گۆڕای؟ گیان و رۆحی شیرینم
التعليقات مغلقة.