Abasi Kamandi – Kizhi Lade

Abasi Kamandi

عەباس کەمەندی – کیژی لادێ

کیژی لادێ
وتنی: عەباس کەمەندی

کیژی لادی هام به تاسه ی په لکەرەش سەرشانەکەت
هام بەتاسەی دەم بیانی بوی تە نووری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەك تۆی تورەنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمەو سینە پۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت

سەردەمێکە دوور لە باڵات وام لەشارانا ئەژیم
ژین چ ژینێ چاوەکانم گیرۆدەی ئاخر شەڕیم
جار به جاری دیته بیرم ژینی رابردووم له دێ
سێبەری دارو تەلان و خەیزەلانی دوری ڕی
خور خوری فرمیسکی حه سره ت جا له چاوم دیته خوار
بۆ خۆم و بەختی سەرگەردانم ئەگریم زاری زار

دڵ تەنگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دییە شەرمینەکەت
بۆ دەم ئیوارانی حەوش و سوزی مەردۆشینەکەت

کیژی لادێ سەختە دووریت تالە رەنجی رۆژگار
ناحەزە دووری وڵات و ناخۆشە ژینم لەشار
کیژی لادێ وەختە جەرگم پڕ بە دڵ بێ بە کواو
هێندە تینوی ئاوی کێوم پڕ بە تاسەی کانی ئاو

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.