Bokan Hawrami (Abasi Kamandi) – Shirina Sawza 

Abasi Kamandi

بۆکان هەورامی (عەباس کەمەندی) – شیرینە سەوزە

ئاواز و هۆنراوە: عەباس کەمەندی

وەسە ئەوساوە ئازیزم
دڵ لە تۆ دوورە
ئازیز دڵ لە تۆ دوورە
ئەستێرە بێ شەو دەردەت لێم
ئافتاو وا بێ نوورە
ئازیز ئافتاو بێ نوورە

وەسە ئەوساوە ئازیزم
نەتدیوم بە چاو وەی  ڕۆ نەتدیوم بە چاو
ژیانم یەخسەر دەردت لێم
لێم بووە بە زوخاو ئەی ڕۆ لێم بووە بە زوخاو
شیرینە سەوزە سەوزەکەی نێو چەم
بڕوانە پێما ئازیز با خەفەت نەخۆم
هەی ڕۆ با خەفەت نەخۆم

ئەو لەشەتە وا دەردت لێم
گوڵ لە گوڵزارا ،ئازیز گوڵ لە گوڵزارا
چەمەنان لە سەر دەردت لێم
چەترەی چناران ئازیز چەترەئ چناران
مات و مەلوولم دەردت لێم
هەر ڕۆ ڕۆیانە ئازیز ،هەر ڕۆ ڕۆیانە
ئارەزووی دیتنی دەردت لێم
باڵای تۆیانە ئەی ڕۆ باڵای تۆیانە
شیرینە سەوزە سەوزەکەی نێو چەم
بڕوانە پێمدا ئازیز با خەفەت نەخۆم
هەی ڕۆ با خەفەت نەخۆم

هاتەوە پاییز دەردت لێم
هەواران بوو چۆڵ ئازیز هەواران بوو چۆڵ
بێ تۆ خۆش نییە دەردت لێم
دەرەی چەم و دۆڵ ئازیز دەرەی چەم و دۆڵ
یاران گشت خەمین دەردت لێم
پەرێشان حاڵن ئازیز پەرێشان حاڵن
مەلان گشت مەلوول دەردت لێم
سەر لە ژێر باڵن ئازیز سەر لە ژێر باڵن
شیرینە سەوزە سەوزەکەی نێو چەم
بڕوانە پێمدا ئازیز با خەفەت نەخۆم

https://youtu.be/QNtiPDQ4M-g

Print Friendly, PDF & Email