کامەران مستەفا – هەی یاران
هەی یاران
وتنی: کامەران مستەفا
هەی یاران هەی خۆشەویستان دیسان ماڵ ئاوا
کێ دەزانێ جارێکی تر ئەمانبینەوە
کۆڵ بە کۆڵ هۆبە بە هۆبە ئەڕۆین ڕی ئەبڕیین
دڵنیابن لەو رێگەیا هەموومان ئەگرین
ئەو ئەمساڵ ٢٠٠٠رە نە دێمان دێ نە شار شارە
کێ بەرپرسە لەم ژیانە ئا لەم بارە نالەبارە
خۆ بڕیار بوو خاك و خۆڵ بە چنگ و پەل پژار کەین
نەك بە تەنها جێت بێڵین و بڕۆین وهەموو بار کەین
باش بزانن لەوەتەی لای ئێوەمان چۆڵ کردووە
خەندەی لێوی هەردوو جەرگم هەر لەو ڕۆژەوە مردووە
بۆیە ئەڵێم ١٠٠٠ خۆزگەم بە رۆژانێك کە هەموومان
سروودەکەی جاران ئەڵێن سروودەکەی جاران ئەڵێن
دێنەوە ..دێنەوە،، دێنەوە …ئێمە دێنەوە
رووەو وەڵاتێکی وێران
رووەو شارو شارۆچکەکان
رووەوە ماڵە رۆخاوەکان