Hawta Asaad – Wara yarm

Hawta Asaad

هاوتا ئەسعەد – وەرە یـــــــــارم

وەرە یـــــــــارم
وتنی: هاوتا ئەسعەد

هۆنراوەی: هێمن

وەرە یارم،وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من
وەرە ئیلهامەکەی نیوەشەوی من
ورە ئۆخژنی سینەی پڕ گڕی من
ورەر پیرۆزەکەی بەرزە فڕی من

وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری
وەرە ئەی شیعری تەڕی پڕ وردەکاری
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەرە ئەی بت هەتاکو بتپەرستم
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم

وەرە ئەی (خەج)،وەرە ئەی(خاتوزینم)
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم
وەرە با هەڵمژم ئەم لێوە گەرمە
وەرە با هەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە
وەرە جوانێ،وەرە نازت بکێشم
وەرە وەك دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم

وەرە با بەس بکەم ئەم باوە باوە
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە
وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کورد بە و مەکە پەیمانشکێنی
وەرە گیانم فیدای چاوەی رەشی تۆ
وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ

 

تێبینی: ئەم هۆنراوەیە بە دەنگی هەندێك هۆنرەرمەندی تر وتراوە بە ئاوازێکی تر. 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.