Kamaran Mustafa – Atlawenm

kamaran Mustafa

کامەران مستەفا – ئەتلاوێنم

بنو وا شارەکەم چاوی بە پێڵوی پەستی لێك ناوە
شەوی ترس و پەژاراوی بەسەر خامۆشیا داوە
وەكو چۆن بێچوە مەلە ڕەش شەوی لانەی ئەشێوێنی
دەروونی خەڵکی ئەم شارە بە زامی خورپە تاساوە
ئەتلاوێنم ئەتلاوێنم من بە لای لایە ئەتخەوێنم
باسکی چەپم ماندوو ببێت وەی بە باڵی ڕاست ڕادەژێنم

بنو ئەم ڕۆ ئەوی بڕو نیشانەی بوونی تیدا بێ
بەهۆشمەندی هیوای ئەم ڕۆژە تاریکەی لە ڕێدا بێ
ئەبێت سەرجەم لە گەڵ کسپەی ڕەشی رۆژگاری دڵ تەنگا
بە نادیاری لە ژێر کاری خەمە خەرمانی بەر با بێ
ئەتلاوێنم ئەتلاوێنم من بە لای لایە ئەتخەوێنم
باسکی چەپم ماندوو ببێت وەی بە باڵی ڕاست ڕادەژێنم

بنو ئەستێرەکان نوستون هەموو چاویان لە خەودایە
مناڵ ئەگرین لە شیوەندان ئەڵێن کوا بابە بۆ نایە
کە تۆ ڕۆیت بەدواتا هەور بە پرسەی ماتەمی کۆچت
هەتا ئێستاش لە مژدەی شاخ کە بارانێكی خوردایە

Print Friendly, PDF & Email