Merziya Feriqi – Azizm Bochi Torawy

merziya

مەرزیە – ئەزیزم بۆچی تۆراوی

ئەزیزم بۆچی تۆراوی
وتنی: مەرزیە

هۆنراوەی: هێمن

ئازیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا
چ قه‌وماوه‌؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا
ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته‌ له‌ گۆڕا
له‌ من ڕا خۆ خه‌تایه‌ك ڕووی نه‌داوه‌
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له‌ تۆ ڕا
ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا

ئازیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا
چ قه‌وماوه‌؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا
سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له‌ نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا
له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه‌ خوێنه‌ هه‌ڵنه‌چۆڕا
من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه‌ له‌ كۆڕا

 

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.