Roj Karim – Mn Pet Nalem

Roj Karim

ڕۆژ کەریم – من پێت ناڵێم

هۆنراوەی: زیاد ئەسعەد
وتنی: ڕۆژ کەریم

تۆ هەرچیت کرد بەدڵی من بە ئەشقی من
باست ناکەم دڵنیا بە…… دڵنیا بە
ئاخر تۆم خۆش ئەویست ڕۆژی لە ڕۆژان
بەقەد خۆشەویستی هەموو دونیا
گلەیی ناکەم….. باست ناکەم

من پێت ناڵێم بۆچی وات کرد
بۆچی هاتی بۆچی ڕۆشتی
هەڵەی من بوو باوەڕم کرد
ئاشقانە خۆشم ویستی

من پێت ناڵیم تۆ بێ وەفای تۆ دڵڕەقی خۆپەرستی
هەرگیز ناڵێم کە تێناگەی لە ئازارو خۆشەویستی
نەخێر ناڵیم تۆ خەونێ بووی کە زوو وون بووی لە چاوانم
ناڵێم بێ تۆ چی بەسەر هات هیوام حەزم خەوناکانم

من پێت ناڵێم بۆچی وات کرد
بۆچی هاتی بۆچی ڕۆشتی
هەڵەی من بوو باوەڕم کرد
ئاشقانە خۆشم ویستی

من پێت ناڵێم چەندە وڵات چەندە رێگام بڕی بۆ لات
شەو و ڕۆژم خستە سەر یەك بۆ بینینی بەژن و باڵات
من پێت ناڵێم چاوەڕێتم یاخود بگەڕێوە گیانە
بۆ من خۆشە بە یادگارێك دڵ خۆش کەم لەم ژیانا

من پێت ناڵێم بۆچی وات کرد
بۆچی هاتی بۆچی ڕۆشتی
هەڵەی من بوو باوەڕم کرد
ئاشقانە خۆشم ویستی

 

https://www.youtube.com/watch?v=087447etZ1s

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.