Zakaria – Har yadt mawa

Zakaria

زەکەریا – هەریادت ماوە

هەریادت ماوە
وتنی: زەکەریا عەبدوڵا

بۆ هێشتت ببم بە خۆشەویستت
کە جێت دەهێشتم بە بێ هۆی ویستت
تۆ نەتدەزانی بەهاریش دەبەی
دڵم بە جارێ وێرانە دەکەی
برینێکی وات لەدڵ کردمەوە
هەر شادی ئەوسات لەبیر بردمەوە

هەر یادت ماوە، یادت ژیانە
لە یادنامەی من، شیرینی گیانە
دونیاش هەر وەك تۆ
قەشەنگ و جوانە… ئاه چەند جوانە

کە تۆ ڕۆیشتی، من چیم بەسەرهات
عەشق وا یاری خۆییم پێ ئەکات
ژیان لە دوای تۆ چی بەبار ماوە
کۆشکی ئەوینت کرد بە کەلاوە
بۆ هەرلا بچم یادگاریت ماوە
هەر خەم و تاسەت بوو بە پاشماوە

هەر یادت ماوە، یادت ژیانە
لە یادنامەی من، شیرینی گیانە
دونیاش هەر وەك تۆ
قەشەنگ و جوانە… ئاه چەند جوانە

Print Friendly, PDF & Email