Zakaria – Gulala

Zakaria

زەکەریا – گوڵاڵه

گوڵاڵه
وتنی: زەکەریا عەبدوڵا

ئاوازێکی نامۆیە………….
ئەو گوڵاڵە بۆچی دەوەرێ؟
ئەوە دەستی پایزە خەزانە
شنە بای ئاشقانە……..
لە کێ وە بەرەو کێ بەرێ
بەھاری شۆخە چاو بە گریانە

چرا خامۆشە لە گەڵ
ئاوازی سوتانێ دڵ
دەرونم پڕ ھاوارە
لە گەڵ ئازاری بە کۆڵ
دەبێ چیبکەم خودایە؟
ھەر مەرگی ئیشقە بۆتە سەرمایە
مرۆڤ خەونێکە, ژیان دەریایە

بەھار رۆی تێپەڕی
بۆ نابینم بزەی لێوی ئاڵ
بۆچی ناپشکێ زەردەخەنە
لە نەشەی مەستی
ئاسمانی رونی دەروازەی خەیاڵ
دڵ خۆشم بە ئاسمانی سەماڵ

رێگای ھەوراز و لێژە ئەم ئیشقە پڕ ئافەتە
بۆ خەلکی وزەی ئاوا و بۆ منیش ھەر نەھاتە
دەبێ چیبکەم خودایە؟
ھەر مەرگی ئیشقە بۆتە سەرمایە
مرۆڤ خەونێکە, ژیان دەریایە

Print Friendly, PDF & Email