Zakaria – Warawa

زەکەریا

زەکەریا – وەرەوە

هۆنراوەی: شاڵاو
ئاواز و دابەشکردنی: زەکەریا عەبدوڵا

 

وەکو دەریا شەپۆل دەدەم، بە گریانم هەرەسانم
بە چواردەورم گێژە ناخۆم، چی بەسەر هات دەسگیرانم
دەسگیرانم وەکو پەری،لە کەناری خۆر ئاوا بوو
بەبێ بزەی ماڵئاوایی،لەدەستم دەرچووە بێ شووم
ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە، پەڕی گوڵمان هەڵئاوەراند
ئەو ساتانەی لە لێوی یەك، ماچی بەهاریمان ئەچاند

وەرەوە وەرەوە دەردی دڵ چارەکەی
دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەیکەین
با ئیتر نەسووتێین هەردووکمان تاکوو هەین
وەرەوە لە غەریبی وەرەوە

بگەڕێوە تاکوو دەستی، باخچە و بەهار لێرە بگرین
بگەڕێوە لە غەریبی، با چیدی بۆ یەکتر نەگرین
ئێستا ئێرە ووشکە بۆ من، وەکو وەرزی گەڵا وەرین
ئێستا پێکی پەشیمانی ئەنۆشم لەداخی ئەوین
ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە، پەڕی گوڵمان هەڵئاوەراند
ئەو ساتانەی لە لێوی یەك،ماچی بەهاریمان ئەچاند

وەرەوە وەرەوە دەردی دڵ چارەکەی
دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەیکەین
وەرەوە وەرەوە دەردی دڵ چارەکەی
وەرەوە لە غەریبی وەرەوە

Print Friendly, PDF & Email