ڕۆژ کەریم – عاشق نەبووی بۆچی هاتی
عاشق نەبووی بۆچی هاتی
وتنی: ڕۆژ کەریم
بڕۆ چیتر منت نەوێ
کە تۆ هێندە خۆت خۆش ئەوێ
چٶن ئەتوانی بۆ من بژی
بۆم بگریت و نەنووی شەوێ
کە ئەت زانی بەرگە ناگری
بۆ دێیتە پێش ڕێم پێئەگری
دڵم لەدوای هاتنی
تۆ بریندارەو هەردەم ئەگری
عەشق نەبووی بۆچی هاتی
دڵدار نەبووی بۆچی هاتی
لە خەیاڵت دەرم بێنە
خۆت مەسوتێ و مەم سووتێنە
عەشق سەختە بەتۆ ناکرێ
لە ئێستاوە واز بهێنە
تۆ قەت فێری ئەشق نابی
تا لە حەزی خۆتا مابی
کە ئەی جێژی پەشیمانی
ئەنجا مەگر ئەوسا چاکبی
https://www.youtube.com/watch?v=Id0z7mKuTzk
التعليقات مغلقة.