Newroz Yahya – Skala

نەورۆز یەحیا

نەورۆز یەحیا – سکاڵا

سکاڵا
وتنی: نەورۆز یەحیا

لەو ساتەوە من نەمام، کە هەستت پێ نەکردم
چەندە من تینووی سۆزێکی گەرمتم
ڕابردووم بیر ناچن، کە بە کوڵ ئەگریام
زەلیلی ئەشقت بووم، بۆچی وات بەسەرهێنام

تازە من دڵم وشکە، لە دەریای خەما خنکام
بە هیچ ساڕێژ نابن، ئەو ئێشانەی کە پێت دام

کسپەت لە دڵم هێنا، لە دەریای خەما خنکام
هەموو خۆشییەکانم، بە تۆ لێم بوونە تاڵاو
هەموو ساتی خۆشی من، بە تۆ لێم بوونە تاڵاو

ئیتر نامەوێ من هیچ بزانم
لەو ڕابردووەی گەنجی شێواندم
هەرگیز ناتبەخشم لە گوناهت
دە با بسوتێیت بە گڕی ئاهم

ئیتر نامەوێ من هیچ ببیستم
لەو ڕابردووەی سوتاندنی ژینم
هەرگیز ناتبەخشم لە گوناهت
دە با بسوتێیت بە گڕی ئاهم

پاش چیی پێی ئەزانی بەو ڕۆژانەی کە ڕۆی
لە دڵەی پڕ هەستم خۆشەویستی ئەچۆڕی

بینایی چاوەکانم، تەنها تۆی ئەبینی
بەڵام خۆپەرستی تۆ وەفای لەلا نەهێشتی

تازە تۆم بۆ چییە تۆ لە دەست خۆشمت بردم
کەس نییە نەزانێ، تۆ چۆن یاریت بە من کرد
تازە تۆم ناوێ، تۆ لە دەست خۆشمت بردم
کەس نییە نەزانێ، تۆ یاریت بە هەستم کرد

ئیتر نامەوێ من هیچ بزانم
لەو ڕابردووەی گەنجی شێواندم
هەرگیز ناتبەخشم لە گوناهت
دە با بسوتێیت بە گڕی ئاهم

ئیتر نامەوێ من هیچ ببیستم
لەو ڕابردووەی سوتاندنی ژینم
هەرگیز ناتبەخشم لە گوناهت
دە با بسوتێیت بە گڕی ئاهملەو ساتەوە من نەمام

 

Print Friendly, PDF & Email