Dyari Qaradaxi – Garan

دیاری قەرەداغی

دیاری قەرەداغی – گەڕان

گەڕان
وتنی: دیاری قەرەداغی

وەک باڵندەی کەسیرە بوو بە دەم زریان و رەشەبا
وا جەنجاڵی و سەختی ژیان ورد ورد عـــومرم بۆ خۆی ئەبا
ئەوسا ژیان چەنەدە جوان بوو کە خۆشەویستی رابەر بوو
ڕابردوومان بەو جوانیەوە ڕۆیی چاوەکەم بەسەر چوو

ئەم ئێستاکە خۆشەویستی رەنگە وادەی بەسەر چووبێ
لە سیمای کەسا نابینرێ و گیانە رەنگە هەر نەبووبێ
با تاریکی نەخت نەخوا و هەر بۆ تیشك خۆر بڕوانە
هەموو دنیا با دڕك بێت کوا ئەوەندەی گوڵێك جوانە

مەگەر تەنیا خۆشەویستی دونیایێکی جوان پێك بێنێ
ئەوه عەشقه که ئەتوانێ مەحاڵ به چۆکا بهێنێ
وەرەن ژیان ببەینەوە بەرەوە خۆشەویستی و جوانی
با نیشتیمان بە ئاوازی ئەوین پڕکەین لە گۆرانی
 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.