دیاری قەرەداغی – هەوری کۆچەری
هەوری کۆچەری
وتنی: دیاری قەرەداغی
تێكست: دلاوەر قەرەداغی
ئاواز: قولو ئەسگەرۆڤ ( ئازەری)
دابەشکردن: سەفین خەراجیانی
هەوری کۆچەری بمبە بۆ ئەوێ
وەرزی سەفەرە گەڵا ئەوەرێ
مەلان کۆچیان کرد بە تەنیا ماوم
زەوی چۆڵ و هۆڵ خامۆشە چاوم
بمبە لەگەڵ خۆت بەرەو شینایی
پاراو بم بە خۆت بە باو گۆرانی
هیواکان نیگاکان خەونەکان وەرین
لەم بیابانە بێ هیوا ئەمرین
بمبە لەگەڵ خۆت بەرەو ئاسمان
شیعرم واڵایە بۆ ماچی باران
من ژوانێکی سەوزم لە رێیە
بۆ ئاسمانی شار ئەستێرەم پێیە
عاشق هەر گەشە بە سۆزی دیدار
لە چاوما بنوو گەر هاتی ئەمجار
دڵەکان چاوەکان پەنجەکان تەزین
لەم بیابانە بێ هیوا ئەژین
تا ئەگاتە لام هەنگاو بە هەنگاو
لە رۆحم ئەچێ باران و هەتاو
زەوی لەسەر خۆ چاوان لێک ئەنێ
ئەی هەوری سپی بمبە بۆ ئەوێ
هیواکان نیگاکان خەونەکان وەرین
لەم بیابانە بێ هیوا ئەژین
هیواکان نیگاکان خەونەکان وەرین
لەم بیابانە بێ هیوا ئەمرین
التعليقات مغلقة.