Najmadin Xulami – Bo Aram Xamyan

Najmadin Xulami

نەجمەی غوڵامی – بۆ ئارام غەمیان

بۆ ئارام غەمیان
وتنی: نەجمەی غوڵامی

شیعر: خاتوو حۆری غەمیان (خوشکی شەهید)

فەرنجی پۆش کەوتم لەکۆڵ
بۆ تۆ گەڕاوم دوڵ بە دوڵ
هەرداو هەردم کرد دەشت و کۆ
نامە ژێر پێ گەڕام بۆ تۆ
لە دارستان لە کانی و ئاو
لە گشت لا تۆم هاتە بەر چاو
گرتم شۆێنی هەنگاوەکەت
پرسیم سۆراغی چاوەکەت

پرسیم لە گوڵ لە خونچە گوڵ
گژ و گیا مێخەك و سمڵ
شەووبوو و سۆسەن و چنوور
لە گوڵە شیلانی زەرد و سوور
گرتم سۆراغی بۆنی تۆ
شەیدا بوم کەوتمە شۆێنی تۆ

گەرچی نەمدین، دڵ هەر کۆێ چو
دیمەنی توی لەبەر چاو بو
دەشتی ساڕاڵ و خۆڕ خۆڕە
لە ناوی پیروزت پڕە
چەم شار سنە تا ژاوەرۆ
گشت بە داخن بۆ کۆچی تۆ

بێ ئۆقرەم لێم بڕا ئارام
بیستم تۆ نەماوی بەڵام
چووکو ڕیگات رێی خەبات بو
سەربەرزی بو بۆ نەجات بو
دەبێ بزەم بێ لە لێوان
بەرز بم وەکو لوتکەی کێوان
کێوانی کوردستانەکەم
جێگای تو کاکە جۆانەکەم

تۆ نە مردوی لە ناودڵمی
خۆێنی هەناوی بە کوڵمی
لە دەمارما دێیت و دەڕۆی
هێزی دڵ و گیانم ئەتۆیی
هەتاکو وام بەم دنیاوە
یادەکەت ڕوناکی چاوە
ئامانجت ئامانجمە ئارام
رێگات رێگامە دڵنیام

تێبینی: ئەم تێکست و نووسینەی سەرەوەمان لە کۆمێنی برایەك بە ناوی ( shahabbakhtiari) وەرگرتووە کە لەسەر یوتیوب کردبووە لە سەر ئەم گۆرانیەی نەجمەی غوڵامی

Print Friendly, PDF & Email