Hamid Osman – Kche Basa

Hamis Osman

حەمید عوسمان – کچێ بەسە

کچێ بەسە
وتنی: حەمید عوسمان

کچێ بەســـە کچــــێ بەسە، دەواز بێنە لــە ئاوێنە
بەس لە بەردەم شوشەیەکدا هێندە لەخۆت رامەبینە

کەم سەرنجی چاوت بەدەو ماسکارا بەس بەکــار بێنە
ئەو شانەیەی دەستت دانێ و بەس پرچەکانت دابێنی
هێندە سەیری لێوت مەکەو، بەس قەڵەم لێوی پیا بێنە
دوو دڵ مەبە لە ڕەنگەکەی، تەختیتەکـــی مەشێــوێنە

بڕوا بکە بڕوا بکە ئاوێنەش غیرەت لێ ئەکا وێڵی بکەو بیشکێنە
بڕوا بکە بڕوا بکە ئاوێنەش غیرەت لێ ئەکا وێڵی بکەو بیشکێنە
ئــــاوێنەی تۆ چـــــاوی منە، تۆ ئــەو شۆخەی بـــــێ مکیــــاج
وڕەنگــــو بۆنیــــش، کێ بتبینـــێ خەیاڵــی بێ سەرو شوێنە

کچێ بەســـە کچــــێ بەسە، دەواز بێنە لــە ئاوێنە
بەس لە بەردەم شوشەیەکدا هێندە لەخۆت رامەبینە

 

Print Friendly, PDF & Email