Mazhari Xalqi – Jutyar

مەزهەر خالقی

مەزهەری خالقی – جوتیار

جوتیار
وتنی: مەزهەری خالقی

هۆنراوەی: عابد سراجەدینی
میلۆدی: فۆلکلۆر
ڕابەر ئۆرکسترا: حسەینعەلی مەللاح
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆ تاران ١٩٦٤

دەنگی دەنگی نەی بەسۆزە، لە دۆڵ و کۆساران
جوان دەزانێ حاڵی من، ژوانی شەو زیندەداران
وەخت خۆشی و هەڵپەڕینە
مەزرا چەند کەسك و شینە
سفـرەی جوتیـــار ڕەنگـــینە
وەتەن سەربەرز و شادە، ئەمڕۆ لەدەم ڕزگارە
وەختی سەیران و شادی، ڕۆژ ئازادی جوتیارە
من ڕۆڵەی بن بەردانــم
گیان لە ڕێی نیشتمانم
دەیپـــارێزم بە گیـــــانم
جوتیـــاری کـــوردم، هەستە بگـــرە جەژنـــی ئـــازادی
بەسەرچوو دەورەی خەفەت، وەختی سەیران و شادی
بەساڵان ڕەنجــەڕۆیە
دڵ پڕ لە داخ و سۆیە
بەهاری شادی تۆیە
موژدەبــــێ لـــە تۆ جوتیــــار، ئیتر غەمـــت نامێنـــێ
شەماڵ لە دەشت و مەزرا، بۆنی خۆشبەختی دێنێ
وەخت خۆشی و هەڵپەڕینە
مەزرا چەند کەسك و شینە
سفـرەی جوتیـــار ڕەنگـــینە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.