Mazhari Xalqi – Ey Yari Nazdar

مەزهەری خالقی

مەزهەری خالقی – ئەی یاری نازدار

ئەی یاری نازدار
وتنی: مەزهەری خالقی

هۆنراوەی: عابد سراجەدینی
میلۆدی: فۆلکلۆر
ئەرێنج و ڕابەر: مستەفا کەسرەوی
ئۆرکسترای گەورەی تاران ١٩٦٣

تێبینی: ئەم گۆرانیە بە دەنگی ئیسماعیل سابووری وتراوەتەوە

بمێنە لە دوور یاران
گیانەکەم نەمامی باڵات
لادە ئەگریجە لە ڕووت
گیانەکەم دەم خەمە سەر گۆنات
هەی یاری نازدار، دەردت لەمن
پێم مەدە ئازار، دەردت لەمن
بە چاوی خومار، دەردت لەمن

بەسیە بێ مەیلی گیانە
تۆ بزانە حاڵی زارم
لەبێ مەیلی تۆ هاوار
خوێن دڵ و دەروون زووخاوم
هەی یاری نازدار، دەردت لەمن
پێم مەدە ئازار، دەردت لەمن
بە چاوی خومار، دەردت لەمن

هەر مەیلت نەبێ قوربان
بێ تۆ ژینم ناوێ کاتێ
یاخوا بەبێ مەیلی تۆ
یارەکەم نەمێنم ساتێ
هەی یاری نازدار، دەردت لەمن
پێم مەدە ئازار، دەردت لەمن
بە چاوی خومار، دەردت لەمن

Print Friendly, PDF & Email