بێژەن کامکار – رۆژی جەژنە
رۆژی جەژنە
وتنی: بێژەن کامگار
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی ئیشقم چارەکەن
یان بەجارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارەکەن
بۆچ ئەمن سوچم چیە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم
بێ قەباحەت لێم زویریت چاکە ئینسافت ببێ
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادیە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە
سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە
چاوەکەم بۆ ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕووباب
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب
هەرکەسێ هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکە
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ
من کە سووتانم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
عاشقی ڕووتم بەقوربان تیرە بارانم مەکە
سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە
(چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بەعیشەوە خۆی نواند
نەک نمەک گیربم بە چاوی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند)1