Kamal Mohamed – Aziz Amshaw

کەمال محەمەد

کەمال محەمەد – ئازیز ئەمشوە

ئازیز ئەمشەو
وتنی: کەمال محەمەد

نەکەن هاوڕێیانم لە پەنجەرەی شەوی تاریك
مۆمێکی نوێ بە یادی من هەڵگیرسێنن
نەکەن لە ناو هاژەی یادگاریما
بە ناکامی خۆتان بێ بڕوا بگەوزێنن
نایەمەوە نایەمەوە نایەمەوە…..
دڵەی پاساریم وای داوە لە شەقەی باڵ
لەسەر چڵی هیچ دار کەژێ
هیچ ئاسمانێ گوێسەبانێ
ئۆقرە ناگرێ و هەڵنانیشێ

ئازیز ئەمشەو گوڵی رەعنا لە چاوانتا سەردەردێنێ
بە ئەگابە نەبا نیگای پەپولەیەک بتسوتێنێ
چونکە ئەمشەو لەم گەڕەکە نەرمە بایەک پۆستە دێنێ
زۆر دەترسم بڕیارێکی وەنەوشەیی بدرکێنێ

بەڵام نازە ئەگەر باسی مەرگی من بوو مەقیژێنە
نەکەی ئەشك سەرپۆش تەڕکا، قژی خاوت مەشەمزێنە
نانا ئازیز نەکەی بگریت، هێشوو هێشوو خەندە بڕنی
باخی نیگاش بێ گەڵا کەی، دوا لاپەڕەی تەمەن بدڕی

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.