Muhamad Abbas – Prchi Zardt

محەمەد عەباس

محەمەد عەباس – پرچی زەردت

پرچی زەردت
وتنی: محەمەد عەباس بەهرام

هۆنراوە: بەرزان عوسمان

پرچی زەردت وەک زنجێرێك
لە دەست و قاچم ئاڵاوە
نیگای چاوت وەکو تیرێك
ئاوێنەی ڕووتی پێکاوە
ئاگرێکی بێ خۆلەمێش
دڵی منە کڵپەی یاوە
ئاگرێکی بێ خۆڵە مێش
دڵی منە وا سووتاوە

چاوی کاڵت بەسەر زاری
هێمن و مات و داماوە
بەڵام لە ژێر پەردەی بینین
ناز و جادوی تیا زاوە
هەر ئەو نازە فێڵبازە
کەوا خۆشی حەشارداوە
زۆر لە سەر خۆ بەهێمنی
گوڵی هیوامی شێلاوە
ئاگرێکی بێ خۆلەمێش
دڵی منە کڵپەی یاوە
ئاگرێکی بێ خۆڵە مێش
دڵی منە وا سووتاوە

نەك گوڵی من گوڵی زۆری
وەکو منی پـــێ لێناوە
هەر ئەم کارە نالەبارەی
تۆ بەسەر منتا هێناوە
دڵ بە گڕی عەشقی تۆیە
بێ خۆڵە مێش کە سووتاوە
من ئەم دڵەم بە تۆ داوە
بۆچی لە ژێر پێت داناوە
ئاگرێکی بێ خۆلەمێش
دڵی منە کڵپەی یاوە
ئاگرێکی بێ خۆڵە مێش
دڵی منە وا سووتاوە

Print Friendly, PDF & Email