نەریمان بابان – بڕوا ناکەم
بڕوا ناکەم
وتنی: نەریمان بابان
بڕوا ناکەم بە ڕاستت بێ ئەم ئەشقەی من بسوتێنی
بە سوتووی ئەشقی گڕ گرتووم مژدەی مردن بۆ من بێنی
درۆکانت هەمووی ڕاستن، ڕاستیەکانیش بێ زمانن
من تێناگەم لەم دونیایە لە بوونی خۆم بە گومانم…
–
ئاخۆ ئێستا لە گەڵ کێ ی تر ڕێ ئەکەیت
باسی ڕابردووی خۆتی چۆن بۆ ئەکەی
گریان و فرمێسکی درۆی بۆ ئەڕێژیت
ئاسانە لەلای تۆ وێژدانیش بنێژی
وانەزانی ئەم دنیایە بۆ تۆ ڕۆژەو شەویش نایەت
–
چۆن ئەتوانی لەم پایزە بەهار بۆ خۆت سەوز بکەیت
لە سەر جەستەی بێ گیانی من ژینی تازە درووست بکەیت
بڕۆ ئێتر لە دنیایە سەرگەردان و بێ مایە بە
نە تۆ منی نە منیش تۆم داری ووەشكو بێ سایە بە
التعليقات مغلقة.