Nariman Baban – Dleki Tanha

نەریمان بابان

نەریمان بابان – دڵێکی تەنها

دڵێکی تەنها
وتنی: نەریمان بابان

ئەمشەوە تارمایی ئەوێنی تۆ ڕێگای پێ گرتم
تەمەن لە گەڵ دەریای خەیاڵا
بەرەو کۆتایی ئەبردم
لە قسەکانت تێنگام پێم بڵی بۆ بە بێ هۆ
ئازاری دڵێك ئەدەی پەرێشانە ئەو بۆ تۆ

ئەگەر بە قسەو باسی تۆ بێت
ئەبێ من تەرکی دنیا کەم
لە ئەشقای تۆ من خۆم بێ بەش کەم
روو لە سەحرا کەم
هەتاکەی ئەم دڵە شێتە ئەبێت بە دوای تۆدا وەێل بێت
یان فرمێسك هەر بەشی منە چاو ئەبێ فێر بێ
سەفەر مەکە جێم مەهێلە بەرەو ئاسۆی بێ کۆتایی
بەهاری من ووشکە بێ تۆ ئەزانی جۆنە تەنهایی

لە بەر ئەوەی تۆ وات دەوێ ئەبی من ئیتر مل کەچ کەم
هەرچی عەهدو پەیمانێكە هەمووی لە بیر کەم
ئەم دنیایە باری نیە دڵ نیا بە تەمەن ئەڕوات
خونچەی بەهاری ئێستاکەت لە گەڵ خۆی ئەبات
بەهاری من بەهارێك گەڵا ڕێزانە ئەو بێ تۆ
ووشکە پێکی هیوای عومری سەرگەردانە ئەوێش بی تۆ

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.