Nariman Baban – Arami Dl

نەریمان بابان

نەریمان بابان – ئارامی دڵ

ئارامی دڵ
وتنی: نەریمان بابان

ئارامی دڵ دەنگی منی
خونچەی بەهاری ژينمی
………………………………….
هەموو تەمەن بۆ تۆ ئەژيام
ئێستا لە کوێت بۆچی ونی
وەرە گوڵم فێنکی دڵم
من چاوڕێی هەواڵم کرد
لەم ئازارە دەرم بهێنە
من گيرۆدەی خەياڵت کرد
………………………………….
وات ئازانی من بەسەر چووم
ڕوخانی من شای بوو بۆت
لە بوونی من خۆت لامەدە
بێزاری لە ڕابردوی خۆت

وەرە گوڵم فێنکی دڵم
من چاوڕێی هەواڵم کرد
لەم ئازارە دەرم بهێنە
من گيرۆدەی خەياڵت کرد
……………………………………
واتوانیشت من لە بیرکەیت
يادگاريەکان بۆ کوێ ئەبەی
ئەمکوژێ ئەم بێدەنگیەت
گوناحم بۆ وام لێ ئەکەی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.