Bahjat Yahya – To La Dlmay

بەهجەت یەحیا

بەهجەت یەحیا – تۆ لە دڵمای

تۆ لە دڵمای
وتنی:  بەهجەت یەحیا
مۆزیك : ئارام سەردار

تۆ لە دڵمای تۆ لە دڵمای ، بۆ هەر کوێ ئەڕۆم لەگەڵمای
لێـــــــم ببــــورە من زمانــــــم لاڵــە کــە دێمــــە لای تۆ
هزر و هۆشـــــم لا نامێنـــــێ، نیمە هێـــــزی گفتو گــۆ
تۆ لە دڵمای تۆ لە دڵمای ، بۆ هەر کوێ ئەڕۆم لەگەڵمای

من وەکــــوو ئەو گەڵایـــە وام، شـــنەی بـــا هێنابێتــــی
یـــــان وەکـــــوو ئەو کۆتــــــرەی ڕاوچییــــەك پێکابێتـــی
بـــا منیــــش هیـــچ نەدرکێنــــم، تۆ لــە چاوم تێ بگـــە
لــــە ڕێی زمانـــــی چاومــــەوە، بە دەرگـــای دڵـم بگــە
تۆ لە دڵمای تۆ لە دڵمای ، بۆ هەر کوێ ئەڕۆم لەگەڵمای

بڵێــــم تەنها بۆ تۆ ئەژیم، هێشتا هــەر کەمە هـــەر کەم
خۆشەویستی هەژانێکە، شەرحـــی چۆن ئەکرێ بە دەم
چـــۆن باســـی گیانی من بکا، وشــە بۆ خـــۆی بێگــیانە
هەرگیز ناتوانـــــێ وێنـــای کا، ئەم لەسەر خۆ ســــووتانە
تۆ لە دڵمای تۆ لە دڵمای ، بۆ هەر کوێ ئەڕۆم لەگەڵمای

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.