Kamal Mohamed – Ho Papulay

کەمال محەمەد

کەمال محەمەد – هۆ پەپوولەی

هۆ پەپوولەی
وتنی: کەمال محەمەد

 

هۆ په‌پووله‌ی سه‌ر به‌رده‌کانی باوه‌نوور
ئاخر گوڵم بۆ حه‌بیبه‌که‌ی شــــاره‌زوور
ئه‌م دڵه‌ باڵنده‌یه‌که‌ شه‌وانه‌ دێ
په‌رو باڵی له‌ ده‌رگاکه‌تان هه‌ڵئه‌ســوێ
که‌واته‌ چـۆن ده‌مه‌و ئێـوارانێـــک که‌ دێ
نه‌زانانه‌ پێی پیا مه‌نێ، پێی پیا مه‌نێ

ئا لێره‌دا ده‌بم به‌ خۆڵی سه‌ر رێگـا
ده‌بــــم به‌ بار به‌ر ره‌شـه‌بـــا
گه‌ر بزانم تۆ که‌ هه‌ر خوێنم ده‌رێژی
فرێم ناده‌ی له‌ پرچـه‌کانتــا ئه‌مــنێژی
چۆن وانه‌بم باوانه‌کــــه‌م که‌ دڵنیــام
وه‌ک توله‌ رێی قه‌تپاڵێکی گۆیژه‌ ته‌نیام

ئه‌وه‌ ئێستاش له‌م رێیه‌دا که‌ وه‌ستاوم
وا تێ نه‌گه‌ی په‌یکه‌رێکی بێ هه‌نــاوم
حـــه‌زم ده‌کرد به‌ر له‌وه‌ی که‌ برۆمــــه‌وه‌
نازداره‌کـــه‌م له‌ پێکێـکــا بتخۆمـــــــــه‌وه‌
به‌ڵام چی بکه‌م ده‌روونی تۆ فریو تــــره‌
ده‌روونـــــی تۆ له‌ ژووره‌کــه‌م ته‌زیو تــره‌
ده‌روونـــــی تۆ ده‌ریایه‌کی هێند ئاڵایـــه‌
بێ گوومانم گۆڕی سه‌دان مه‌موزینی له‌بندایه‌

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.