Kamal Mohamed – Nakan Hawreyan

کەمال محەمەد

کەمال محەمەد – نەکەن هاورێیان

نەکەن هاورێیان
وتنی: کەمال محەمەد

ەکەن هاوڕێیانم لە پەنجەرەی شەوی تاریک
مۆمێکی نوێ بە یادی من هەڵگیرسێنن
نەکەن لە ناو هاژەی یادگاریما
بە ناکامی خۆتان بێ بڕوا بگەوزێنن
دڵەی پاساریم وای داوە لە شەقەی باڵ
لەسەر چڵی هیچ دار کەژێ
هیچ ئاسمانێ گوێسەبانێ
ئۆقرە ناگرێ و هەڵنانیشێ

ئازیز ئەمشەو گوڵی رەعنا لە چاوانتا سەر دەردێنێ
بەئاگابە نەبا نیگای پەپوولەیەک بسووتێنێ
چونکە ئەمشەو لەم گەڕەکە نەرمە بایەک بۆسە دێنێ
زۆر ئەترسم بڕیارێکی وەنەوشەیی بدرکێنێ
بەڵام نازە ئەگەر باسی مەرگی من بوو مەقیژێنە
نەکەی ئەشک سەرپۆش تەڕ کا، قژی خاوت مەژاکێنە
نانا ئازیز نەکەی بگریت، هێشوو هێشوو خەندە بڕوی
باخی نیگاش بێ گەڵا کەی، دوا لاپەڕەی تەمەن بدڕی

Print Friendly, PDF & Email