قادر کابان – لە رێگای عەشقا
لە رێگای عەشقا
وتنی: قادر کابان
دڵێ گیرۆدەی زولف و خاڵ نەبێ
شێواوی عیشوەی چاوی کاڵ نەبێ
ئاواتە خوازی لێوی ئاڵ نەبێ
لە بۆتەی عەشقا زیوی قاڵ نەبێ
ئەو دڵە یاخوا بەرخەنجەر بدرێ
وەك کۆتەی قەساب لەت و پەت و کرێ
سەری شێواوی عیشوەو ناز نەبێ
پۆڕی خوراوی بازی ناز نەبێ
دەنگی وەک تەعلیق کار و ساز نەبێ
لە ڕێگەی عەشقا بەردە باز نەبێ
ئەو سەرە یاخوا جێگەی سەردار بێ
بە پەن کراوی کوچەو بازاڕ بێ
عەقلێ وەك عەبد و خزمەتکار نەبێ
لە قاپی یارا فیداکار نەبێ
لە حیللەی ڕەقیب ئاگادار نەبێ
لە ساحەی عەشقا چاپوك سوار نەبێ
ئەو عەقڵە یاخوا بەشی شێتی بێ
خوێڕی و کۆڵان کوچ هەرپا پەتی بێ
دەمێ بە زیکری یار نەکرێتەوە
زوخاوی جەرگی پێ نەسڕێتەوە
شوکری جانانەی پێ نەدرێتەوە
گرەوی عەشقی پێ نەبرێتەوە
ئەو دەمە یاخوا ئەنجن ئەنجن بێ
خنکاوی بەحری غەمی بێ بن بێ
پێیەك گەڕۆکی کوچەی یار نەبێ
لە هاتوچۆدا بریندار نەبێ
دایم زەعیف و دەردەدار نەبێ
لە بۆتەی عەشقا گرفتار نەبێ
ئەو پێیە یاخوا دایم ئەسیر بێ
بەشی هەر بەند و کۆتەو زنجیر بێ
التعليقات مغلقة.