Karim Kaban – Gyana La Prxay

کەریم کابان

کەریم کابان – گیانە لە پرخەی

گیانە لە پرخەی
وتنی: کەریم کابان

گیــــانە لــە پرخـــەی خــەوی خــەومــا
پێ بنـــێ وە بــــان هــەردوو چــاومــــا

نەڵێـــــی بـرژانگــت تیــــژە وەک چقـــڵ
ئەچــــەقێتە پێــــی ناسکتر لە گـــــــوڵ

من بـــــەو برژانگــــە بۆیە خۆشحـــــاڵم
خـــاکی بەرپێکــەی تۆی پێ ئەمـــــاڵم

هەرچـەندە تیژ بێ ، بۆ پێـــی تۆ نەرمە
بۆ تێهەڵســوونی ژێرپێت ، دڵ گــــەرمە

ســـــا توخــوا پێیەک بنێ سـەر دیدەم
ئەو دیــدەی بێ تۆ هیچ کەس نەدیدەم

ئەگەر نەخشێکـی غەیری تۆی تیـا بێ
تو خــــــوا کوێری کە، بـــــا نابینـــا بێ

کە پێت هەڵبڕی، سەیرکە چەن جـوانە
بـە خـــــوێنی دیــــدەم خەنەبــــەندانە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.